مامۆستایانی ناڕازی: سبەی بەیانی خۆپشاندان ئەنجام دەدەین

مامۆستایانی ناڕازی لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیان ئەنجام دا و رایانگەیاند" کاتژمێر ٩ی بەیانی رۆژی یەکشەممە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ دێینەوە سەرشەقامەکان و خۆپشاندان ئەندام دەدەین".

ئێوارەی ئەمڕۆ مامۆستایانی ناڕازی لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان سازکرد و رایانگەیاند" سبەی بەیانی جارێتر دێنەوە سەرشەقامەکان و تا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت بایکۆت بەردەوامە".

مامۆستایانی ناڕازی رایانگەیاند کە" سبەی بەیانی کاتژمێر ٩ لەبەردەم زانکۆی سلێمانی گردەبنەوە و دواتر بەرەو پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رێدەکەون و خۆپشاندان ئەنجام دەدەن". 

هەروەها وتیان" داوادەکەین باوکان و دایکان و خوێندکاران شان بەشانی ئیمە لەگەڵمان بن  و ئیزن نەدەن داهاتووی مناڵەکانیان بچێتە مەترسیەوە".

مامۆستایانی ناڕازی لە نێوان کۆنفرانسەکەدا رایەنگەیاند" کە پالپشتی مامۆستایانی وانەبێژو بادینان دەبین و لە هیچ سزایەک ناترسین و داواکارییەکانمان لەگەڵ داواکارییەکانی مامۆستایانی زانکۆ، مامۆستایانی میلاک و وانەبێژ بەیەکەوە گرێ دراوە و دەمانهەوێ هەموو داواکارییەکانمان جێبەجێ بکرێت، تا ئەو کاتەش
لە بایکۆت بەردەوامین".

سەرباری داواکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام، و داواکاری وەزیری پەروەردەی هەرێم بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام ، بەڵام بایکۆت لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەردەوامە و چەند جارێک لە شارە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان مامۆستایانی ناڕازی بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان خۆپشاندانیان ئەنجام داوە و بریارە" سبەی بەیانی جارێتر بینەوە سەرشەقامەکان".




PM:06:47:04/11/2023