بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییەک رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی  رایگەیاندووە ئەو کەسانەی تاوەکوو ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ مامەڵەی کارتی نشتیمانیان کردووە، ئێستا دەتوانن وەریبگرنەوە.

مقەدەم شێركۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندووە" ئەو ھاووڵاتیانەی تاوەكوو ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ مامەڵەی كارتی نیشتمانیان كردووە، ئێستا كارتەکانیان گەڕاوەتەوە و بەرواری كاتی مامەڵەی كارتەكەشیان لەسەرەوەی وەسڵەكەدا نووسراوە".

ڕاشیگەیاندووە" ڕۆژانە لە یەک شەممە تاوەكو پێنج شەممەله‌ كاتژمێر ( ٢ )ی پاش نیوەڕۆ بۆ ( ٥)ی ئێوارە ده‌توانن سه‌ردانی‌ بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی و سەرجەم فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی سنووری پارێزگای سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی‌ نیشتمانیەکانیان".

بەڕێوەبەری كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی وتیشی" وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی پێویستە كەسەكە ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ عێراقی و پێناسی‌ باری شارستانی پێبێت لەگەڵ وه‌صڵی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ كارتی نیشتیمانیەکە، كە ناوی ئەو کەسەی تۆمار کراوە بۆ وەرگرتنەوەکەی دەبێت ھەر ئەو کەسە بچێتەوە بۆ کارتەکە".



PM:08:52:04/11/2023