گۆرانیبێژی دێرین و ناسراوی ئێران کۆچی دوایی کرد

ئەکبەر گوڵپا (گوڵپەیگانی)، گۆرانیبێژی دێرین و ناسراوی ئێرانی، لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

پەیمانگای هونەرمەندانی دێرین، بە پشتبەستن بە لێدوانەکانی محەمەد عەلی گوڵپایانی (گۆلریز) برای ئەم گۆرانیبێژە دێرینە، ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٣ی ئەم مانگە گۆڵپا کۆچی دوایی کرد.

 گوڵپا لە ١٠ی بەهمەن ساڵی ١٣١٢ لەدایکبووە و لە ساڵانی لوتکەی ژیانی پیشەییدا نازناوی "پیاوی زێڕینی قوڕگ"ی لێنراوە.

ئەکبەر گوڵپەیگانی لە تەمەنی هەرزەکاریدا هونەری گۆرانی وتن لە مامۆستایانی وەک نور عەلی خان برومەند، ئەبۆلحەسەن سەبا، حوسێن تاهرزادە، عەبدوڵڵا داوامی، ئیسماعیل مێهرتاش و ئەدیب خانساری فێربووە و لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا چووەتە ناو ڕادیۆ.

سەرەتا وەک گەنجترین گۆرانیبێژ بە بەرنامەی "گوڵی ئەبەدی" دەستی بە هاوکارییەکانی کردووە و دوای ١٧ ساڵ کارکردن لە بەرنامەکانی تری گوڵ، ڕووی لە گۆرانی وتن کردووە.


PM:09:45:04/11/2023