شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت" لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە بارانی پەڵە بەڕێژەیەکی زۆر باش دەستپێدەکات و کۆتایی بە وشکی کەشوهەوا دێت".
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە لەبارەی پێشبینییەکانی کەشوهەواوە ڕایگەیاند" دوابە دوای ماوەیەکی زۆر لە درێژەکێشانی بەرزە پاڵەپەستۆی رۆژئاوای ناوچەکە کە بووە ھۆی وشکی و لاوازکردنی حاڵەتەکانی بارانبارین لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان، بە گوێرەی دواین گۆڕانکاریەکان لە ١٥ ئەم مانگەوە دۆخی تەڕ و باراناوی بۆسەرجەم ناوچەکان دەگەرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی ھاتنی شەپۆلەکانی بارانبارین بەرێژەی زۆر باش لە سەرچاوەکانی دەریای ناوەراست و سوور دەکرێت، تا ڕادەیەک نزیکن لە جێگیربوون و بە گشتی کۆتای بە ماوەی وشکی کەشوھەوا دێت، سەبارەت بە پەڵەش ھەر لەم مانگە لە سەرتاسەری ناوچەکان پەڵە دەدات.