مامۆستایانی هەولێر پشتیوانی خۆیان بۆ داواکانی مامۆستایانی سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەریان دووپاتکردەوە.
ئهمڕۆ سێ شهممه ٧ ی تشرینی دووهمی ٢٠٢٣ ژمارەیەک مامۆستای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکەن،"دژی دواکەوتنی مووچە و پلە بەرزنەکردنەوەمان کاتژمێر چواری ئەمڕۆ، لە پارکی کانیاو، لە شەقامی کەسنەزان، بەیاننامەیەکی ناڕەزاییان خوێندەوە".
لە بەیاننامەکەدا ئەو مامۆستایانە ناڕەزایەتییان لەبەرامبەر دواکەوتنی مووچەکانیان و پلەبەرزکردنەوەیان دەربڕی، هاوکات پشتیوانی خۆیان بۆ داواکانی مامۆستایانی سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەریان دووپاتکردەوە.
لەبارەی ئەوەی بۆچی وەک ئەو مامۆستایانە بایکۆت ناکەن، ئەو مامۆستایانە رایانگەیاند،"ئیدارەدانی حکومەتی هەرێم تا ئەم ساتە دوو ئیدارەییە و لە سلێمانی و ناوچەکانی تر بەجۆرێکە و لە هەولێر و دەروبەری بەجۆرێکی ترە".
ئەم ناڕەزایەتییە لە کاتێکدایە بایکۆت و ناڕەزایەتی مامۆستایان له سلێمانی و ههڵهبجه و ناوچهكانی دهوروبهریان بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆش جارێکی دیکە خۆپیشاندان لهبارهی دواكهوتنی مووچه و دامهزراندن و پلە بەرزکردنەوە لەو ناوچانە ئەمجامدرا.