ژێردەریایی ئەتۆمی ئەمریکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگێرکرا

ژێردەریایی ئەتۆمی ئەمریکی( یو ئێس ئێس فلۆریدا) لە کەنارئاوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ دووەمجار لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ جیگیرکرا.

ڕۆژنامەی بلومبێرگی ئەمریکی لە زاری پنتاگۆنەوە بڵاویکردووەتەوە" ژێردەریایی ئەتۆمی ئەمریکی (یو ئێس ئێس فلۆریدا) لە چینی ئۆهایۆ چووەتە ناو ئاوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کاتێکدا واشنتۆن هیوادارە هێز و ڕێگری تاران نیشان بدات بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست". 

هەرچەندە ژێردەریایی فلۆریدا بزوێنەرێکی ئەتۆمی هەیە، بەڵام چەکی ئەتۆمی هەڵناگرێت. ئەم ژێردەریاییە دەتوانێت بە ١٥٤ مووشەکی (کروز تۆماهۆک پڕچەک بکرێت) و تا ٦٦ هێزی تایبەتی هێزی دەریایی ئەمریکا لەخۆ دەگرێت.

لە دوای هێرشکردن بۆ سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣دا، بۆ یەکەمین جارە هێزی دەریایی ئەمەریکا، کەشتی ژێر دەریایی (ئۆهایۆ)ی بەرەو کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جوڵاند.

کەشتی ژێردەریایی (ئۆهایۆ) بە نەهەنگی هێزی دەریایی ناسراوە و بۆ یەکەمین جار لە هێرشکردنە سەر عێراقدا بەکار هێنراوە.



PM:10:39:07/11/2023