کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە، خێرای باش (١٠ – ١٥)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکووری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشێوەیەکى گشتی سبەینێ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەیێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، هاوکات خێرای با (١٠ – ١٥)کم دەبێت ئاڕاستەکەشی ڕووەو باکوری خۆرئاوا دەبێت و مەودای بینین (٨ – ١٠) کم دەبێت.