بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر: تۆمەتبارێک کە هێرشی کرد بووە سەر کارمەندێکی نەخۆشخانە دەستگیرکرا

 تۆمەتبارێک کە هێرشی کرد بووە سەر کارمەندێکی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر دەستگیر کرا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩ی تسرینی دووەمی ٢٠٢٣،بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند "لەلایەن هێزەکانمان لە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز داوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر،توانیمان تۆمەتبار (م ، ش ،ێ‌) دەستگیر بکەین"

ڕاشیانگەیاند " ئەم تۆمەتبارە سەرکارمەندێکی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر و کێشەو ئاژاوەی لەناو نەخۆشخانەکە دروست کردبو دواتر بەچەکی ناتۆ چەند فیشەکێکی تەقاندوە".




PM:09:08:09/11/2023