لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان شەش کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسیتریش برینداربوون.
میدیا ئێرانییەکان ڕایەگەیاند" بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر ڕێگای ورمێ بۆ سلیفانا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکە برینداربون".
لە ڕووداوەکەدا سێ ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی "پیجۆ و سەمەند و براید” لەسەر سێڕیانی راجان لەسەر رێگای ورمێ توشی پێکدادان بوون و بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسیتریش رەوانەی نەخۆشخانە کراون کە باری تەندروستی سێ کەسیان ناجێگیرە.
ئێران لە نێوان ١٩٠ وڵاتی جیهان لە بواری رووداوی هاتوچۆدا، له پلەی ١٨٩مین دایه.