ئەمریكا و بانكی ناوەندی عێراق لەسەر دۆلار رێكەوتن دەكەن

بۆ چارەسەری دابەزینی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی بانكی ناوەندی عێراق و بەرپرسانی ئەمەریكی رێكەوتنێك دەكەن و داوای بەرزكردنەوەی باڵانسی دۆلاری ٥ بانكی عێراقی كراوە.

سەرچاوەیەك لە حكومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندوە كە چەند رۆژێك لەمەوبەر لە شاری ئەبوزەبی دەوڵەتی ئیماڕات چەند كۆبونەوەیەك لە نێوان شاندی بانكی ناوەندی عێراق و لایەنی بەرپرسی ئەمریكی لە حەواڵە دەرەكییەكان ئەنجامدراوە.

بەپێی ئەو هەواڵەكە لە كۆبونەوە و دانوستانەكان چەند بڕیارێك لە بارەی میكانیزمی پێویست بۆ ئاسانكاری لە رێكارەكانی تایبەت بە حەواڵەی دەرەكی پەیوەست بە هاوردەی دراوی بیانی دراوە.

هەروەها هەردوو لا رێكەوتن لەسەر بەزركردنەوەی باڵانسی دۆلاری پێشوەختەی پێنج بانكی عێراقی و حەواڵەكردن لە رێگەی بانكی جەی پی مۆرگن كراوە.

سەرچاوە حكومییەكە ئەوەشی ئاشكرا كردوە، بانكی ناوەندی لەگەڵ چەند بانكێكی ئیماراتیش كۆبونەتەوە و گفتوگۆیان لە بارەی جێبەجێكردنی میكانیزمی باڵانسی و حەواڵەی بانكی بە دراوی درهەمی ئیماراتی كردوە.



AM:11:09:11/11/2023