پارە بەرامبەر راگرتنی ئۆتۆمبیل لەسەر شەقامەکان وەردەگیرێت


لە هەولێر پرۆژەیەک لە ئارادایە بۆ پارە وەرگرتن بەرامبەر راگرتنی ئۆتۆمبیلەکەت لەسەر شەقامەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە محەمەد جەواد، بەرپرسی پڕۆژەی راگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقام، لە شارەوانی یەکی هەولێر، بە میدیای پارتی راگەیاندووە" پرۆژەکە کە وەرگرتنی پارەیە لە شۆفیران لەبەرامبەر راگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان، سەرجەم شەقامەکانی شاری هەولێر دەگرێتەوە و جێبەجێکردنی لە شەقامی ٦٠ مەتری تەنها قۆناغی یەکەمە".

لە درێژەی لێدوانەکەیدا محەممەد جەواد دەشڵێت، "پڕۆژەکە لە چەند قۆناغێک پێکدێت. لە قۆناغی یەکەمدا و دوای تەواوکردنی رێکارە کارگێڕییەکان، دەستمان کردووە بە هێڵکاریکردنی شەقامەکان و دانانی هێماکان." 

" لە قۆناغی دووەمیدا، بۆ ماوەی مانگێک دەست دەکەین بە رێنوێنیکردنی شۆفێران لە چۆنیەتی راگرتنی ئۆتۆمبێل و تۆمارکردنی سەرپێچییەکان؛ تاوەکو شۆفێران ئاشناییان هەبێت بە پڕۆژەکە نەک دەستبەجێ بێنە نێو پڕۆسەی پارەدارکردن و سزادان."( محەمەد جواد باسی ئاشکرایکرد).

ئەو پێوایە کە پرۆژەکە چەند سودێکی هەیە کە گرنگترینیان دابینکردنی هەلی کارە بۆ گەنجان، دایریکردنی شوێنی فەرمییە بۆ شۆفێران، هەروەها رێگریرکردن لە وەستاندنی ئۆتۆمبێل بە دوو ریز و سێ ریز.



PM:05:52:12/11/2023