گۆرانیبێژی دیاری کورد شاباز زەمانی نوێترین بەرهەمی خۆی بەمزوانە بڵاودەكاتەوە.
شاباز زەمانی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووک شیعرێكی رەنج سەنگاوی بڵاوكردەوە و دەڵێت" یەكێك دەبێت لە گۆرانییەكانم لە ئایندەدا كە بەمزوانە پێشكەشی هەوادارەكانمی دەکەم".
شاباز زەمانی ساڵی (١٩٩٠) لە سلێمانی لە دایكبووە، ماوەی چەند ساڵێكە دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە و خاوەنی چەند كلیپێكە و زیاتر لە شەوە ئاھەنگ و کۆنسێرتەکان بەرھەمە ھونەرییەکانی پێشکەش دەکات.