به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كانی هه‌رێم ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند، "له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تدا توانرا پێنج تۆمه‌تباری مه‌ترسیدار ده‌ستگیربكرێن كه كاری كڕین و فرۆشتنیان به‌مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌كرد و ده‌ستیش به‌سه‌ر یه‌ك كیلۆ له‌و ماددانه‌دا گیراوه".
ئەمڕۆ دوو شەممە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان له ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "له به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كان دوێنێ یه‌ك شه‌ممه له‌چاڵاكی سه‌ركه‌وتودا دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاساییش، توانرا پێنج تۆمه‌تباری مه‌ترسیدار ده‌ستگیربكرێن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و پێنج تۆمه‌تباره كاری كڕین و فرۆشتنیان به‌مادەی هۆشبه‌ره‌وه ده‌كرد و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیاندا بڕی یه‌ك كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری كریستاڵ و جامایكا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.