بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە کامێراکانی (خاڵ بۆ خاڵ) لە پارێزگای دهۆک بکەونە کار و سەرپێچییەکان تۆماردەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بریارە ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ تۆڕی نوێی کامێرای چاودێری لە پارێزگای دهۆک بکەوێتە بواری جێبەجێکردن و سەرپێچی تۆماردەکەن".
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەکانی ڕابردووشدا لە سنووری پارێزگای هەولێر و لەسەر رێگەی سەرەکی (دوکان - سلێمانی)یش کامێراکانی (خاڵ بۆ خاڵ) کەوتنە کار کە ئەوەش ناڕەزایەتی بەشێک لە هاوڵاتییانی لێکەوتەوە.