رێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در داوا لە لایەنگرانی دەکات بایکۆتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بکەن و دەڵێت" بایكۆتكردنتان ده‌بێته هۆی دڵخۆشكردنی من".
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در، ئەمشەو دووشەممە لە پەیامێکدا بۆ لایەنگرانی ڕایگەیاند" یه‌كێك له گرنگترین شته‌كان كه بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری سه‌دری جیاده‌كاته‌وه، یه‌كڕیزی و گوێڕایه‌ڵی و دڵسۆزییه‌تی، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه گه‌لان شانازی پێوه ده‌كه‌ن".
دەشڵێت" به‌شداریكردنتان له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران زۆر دڵته‌نگم ده‌كات، بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانتان شتێكه دڵخۆشم ده‌كات و دوژمنانیش ده‌بوغزێنێت، شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردن له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆدا كه‌مده‌كاته‌وه".
موقته‌دا سه‌در راشیگه‌یاندووه" دۆخی جیهانی و ناوچه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت به‌رده‌وام وریا و ئاماده بین".
بڕیارە ڕۆژی ١٨ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت کە زیاتر لە (١٦) ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هەیە.