ڤیدیۆ.. هەڵوێست نوێترین کاری هونەری خۆی بڵاودەکاتەوە

گۆرانیبێژی لاوی کورد ھەڵوێست محەمەد نوێترین بەرهەمی کاری هونەری خۆی بڵاودەکاتەوە. 

هەڵوێست لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاماژە بە نوێترین کاری هونەری خۆی دەکات و بەناوی (تاتۆ) کە بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاویبکاتەوە. 

بەرهەمە نوێکەی هەڵوێست لە نووسینی خۆیەتی، کاری میوزکی لەلایەن عەلی شەریف زادەوە بۆ کراوە، ئەفشین شوکری کاری ئەرێنجمێنتی بۆ ئەنجامداوە.

ھەڵوێست خەڵکی شاری سلێمانییە، بەشی ئەندازیاری تەواوکردووە، چەند ساڵێکە دەستی بە کاری ھونەری کردووە کە خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٩ بۆیەکەمجار بەشداری فیلمی سینەمای پەیکەری دڵ کردووە، لە فیلمێکیشدا بە ناوی تەمی بابا بەشداری کردووە. 


PM:09:43:13/11/2023