له کاتێکدا ساڵ‌و نیوێکه حکومه‌تی تورکیا له‌پرۆسه‌ی ئاشتیدایه له‌گه‌ڵ کورد، که‌چی ئه‌مرۆ ئۆردگان له کۆڕبه‌ندی ئابوری‌دا ده‌ڵێت" دونیا له‌ده‌رکه‌وتنی داعشدا هه‌ستایه سه‌رپێ، به‌ڵام بۆ په‌که‌که که‌س قسه‌ی نه‌کرد".
سه‌رۆکی تورکیا ته‌یب ئۆۆردگان له کۆڕبه‌ندی ئابوری رایگه‌یاند" هێرشە ئاسمانییەکانی سەر داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا بەس نییە و پێویستە هێرشی زه‌مینیش بەشداری پێبکرێت".
ئۆردوگان له‌میانه‌ی قسه‌کانی له‌و کۆڕبه‌ندیه‌دا له‌ئه‌سته‌نبوڵ وتی "ئەی دونیا لەکاتی دەرکەوتنی داعشدا هەمووتان هەستانە سەرپێ، ئەی بۆچی بۆ دروستبوونی پەکەکە هەڵنەستانە سەرپێ؟".
له‌لایه‌کی تره‌وه سایتی میلله‌تی تورکی بڵاویکرده‌وه که ئەحمەد داود ئۆغلۆ سەرۆک وەزیرانی تورکیا ده‌ڵێت" سبەینێ 29 ی ئه‌یلول پەرلەمانی تورکیا پرۆژەیاسای ناردنی هێز بۆ دەرەوەی سنوورەکانی وڵاته‌كه‌ی بۆ عیراق و سوریا تاووتوێدەکات".
سایتی میللییەتی تورکی بڵاویکردەوە ئەحمەد داود ئۆغلۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرده‌وه که سبەینێ سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا زانیاری بداتە دەستەی ئەنجومەنی وەزیران و هەروەها چەند بڕگەیەکی نوێ بۆ پرۆژە یاسای ناردنی سوپای تورك بۆ دەرەوەی خاکی تورکیا بۆ عیراق و سوریا تاوتوێبکات.
ده‌رچوونی شێوه بڕیارێکی وه‌ها به‌ته‌واوی کۆتایی به پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌هێنیت.