دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ بڕیاری هەڵوەشاندەنەوەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق محەمەد حەلبوسی دەرکرد.
ئەمرۆ سی شەممە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، پارێزەری حەلبوسی، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، "دادگای فیدراڵی بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دادگای فیدراڵی ئەو داوایەی کە پارێزەر لەیس دلێمی لەسەر ئەلحەلبوسی تۆماری کردووە، لەبەرچاو گرتووە".
لەلای خۆشیەوە، مەشعان جبوری ئەندامی پەرلەمان بڵاویكردەوە، دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا بەكۆتاییهێنان بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی و دورخستنەوەی لە پەرلەمان
هەندێک لە میدیاکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، جگە لەم کەیسە حەلبوسی تۆمەتبار کراوە بە یارمەتیدانی ئیسرایل، لە ئێستادا بەدواداچونی ورد دەکەن بۆ ئەو بابەتە و گەر حەلبوسی ئەم تاوانەشی کردبێت ئەوە یاساکان لەسەری توندتر دەبن.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی تایبه‌ته به‌دۆسیه‌ی ته‌زویر و ساخته‌كاری سه‌باره‌ت به‌نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌یس مسته‌فا دلێمی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق كه پێشتر نامه‌یه‌كی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌واژۆی حه‌لبوسی بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام دواتر ئه‌و په‌رله‌مانتاره سكاڵای تۆماركرد و رایگه‌یاند، ئه‌و نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یه ساخته‌یه و سه‌رۆكی خۆی نوسیویه‌تی و هه‌ر خۆشی واژۆی له‌سه‌ركردوه.
لەیس دلێمی ئەندامی پارتی تەقەدوم بوو بە سەرۆکایەتی حەلبوسی، و لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا کە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ بەڕێوەچوو، لەناو ڕیزەکانی پارتەکەدا بۆ ناوچەکانی باکووری بەغدا کاندید کر،حەلبوسی لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢دا دلێمی لە پارتی تەقەدوم دوورخستەوە بەهۆی پابەندنەبوون بە پەیڕەو و ڕێنماییەکانی سەرکردایەتی پارتی تەقەدوم و پێشێلکردنی پایەکانی حوکمڕانی لە سیستەمی ناوخۆدا.