بەریتانیا و ئەمریکا سزای نوێیان بەسەر حەماس راگەیاند

بەریتانیا و ئەمریکا خولی سێیەمی سزاکانی سەر حەماسیان ڕاگەیاند


وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە"  سزاکان بەرپرس و میکانیزمە سەرەکییەکانی حەماسیان کردووەتە ئامانج کە  ئێران لە ڕێگەی ئەوانەوە پشتگیری لە حەماس و جیهادی ئیسلامی فەلەستین دەکات". 

ئەوانەی سزادراون ڕووبەڕووی قەدەغەکردنی گەشت و بەستنی سەروەت و سامان و گەمارۆی چەک دەبنەوە.

بەشێک لەوانەی سزادراون بریتین لە ناسر ئەبو شەریف، نوێنەری جیهادی ئیسلامی فەلەستینی لە ئێران، هەروەها ئاڵوگۆڕێک کە بنکەکەی لە لوبنانە کە دەوترێت گواستنەوەی دارایی لە نێوان حەماس و ئێران ئەنجام دەدات.



PM:08:57:14/11/2023