چوارچێوەی هەماهەنگی: پشتگیری بڕیاری دادگای فیدراڵی دەکەین بە لادانی حەلبوسی

چوارچێوەی هەماهەنگی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆبوونەوە و پشتگیری بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەکەن بەلادانی محەمەد حەلبوسی لە پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق.

ئەمشەو چوارشەممە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ چوارچێوەی هەماهەنگی ئیدارەی دەوڵەت کە هاوپەیمانی حوکمڕانی عێراقە کۆبوونەوە و رایگەیاند" کە پشتگیری بڕیارەکەی داداگای فیدراڵی دەکەن بەلادانی محەمەد حەلبوسی لە پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق".

چوارچێوەی هەماهەنگی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ئاماژە بەوەدەکەن کە نابێت بە‌هیچ شێوەیەک سومعەی دەسەڵاتی دادوەری لە عێراقدا بشێوێت و دەبێت بێ لایانە و بابەتیانە بمینێتەوە.

ئەمڕۆ هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەسەر پرسی لادانی حەلبوسی کرد کە دوێنێ دادگای فیدراڵی بڕیاری لەسەردابوو، بەمەش سەردەمی سەرۆکایەتی پەرلەمانی حەلبوسی کۆتایی هات.

هاوپەیمانی ئێدارەی دەوڵەت پێکهاتووە لە شیعەکانی نزیک لە ئێران و چەند کۆتلەیەکی سوننی و لە نێوانیاندا حزبی تەقەدوم وهەروەها هەردووک حزبی دەسەڵاتداری کوردستان، یەکێتی و پارتی.



AM:12:05:16/11/2023