ئەمڕۆ بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوه سێ شەڕڤانی هەسەدە لە کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان بوونە قوربانی.
هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده)، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکیا ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانى ئێمه‌یان لە گوندی بوغازى لە باشوری کۆبانێ بۆردومانکردووە".
هەسەدە ڕاشیگەیاندووە" به‌هۆى ئه‌و بۆردومانه‌وه یەکێک لە شه‌ڕڤانه‌كانمان شەهیدبووه و دوانى دیكه‌ش له هێزه‌كانمان برینداربوون".