فڕۆکەخانەی هەریر بۆردومانکرا

بەیانی ئەمڕۆ هەینی بۆ جارێكی دیكە هێرشکرایە سەر فڕۆكەخانەی سەربازی هەریر و دووکەڵ لە فڕۆکەخانەکە بەرزبووەتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی سەربازی هەریر لە پارێزگای هەولێر و بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە. 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، هێرشەكە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی بە هۆڵەكانی فڕۆكەخانەکە گەیاندووە. 

بەپێی ئامارێکی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، له‌ ماوه‌ی یەک مانگی ڕابردوودا تائێستا (٥٨) جارهێرشکراوەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا کە (٢٧) جار له‌ عێراق و (٣١) جاریش له‌ سوریا بووە. 

تائێستا دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم و هێزەکانی ئەمریکا هیچ ڕاگەیەندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە. 


AM:11:07:17/11/2023