کیلیان مباپێ لە نوێترین لێدوانیدا کە رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردۆتەوە باس لە براوەی تۆپی زێڕینی ٢٠٢٣دەکات و میسی بە شایەنی دەزانێت.
مباپێ دەڵێت:" ئێوارەی ١٨ی کانوونی دووەم، زانیم کە میسی جامی جیهانی و تۆپی ئاڵتونی و هەموو شتێکی بەدەستهێناوە. ئەو شایەنی ئەو خەڵاتەیە، چونکە جامی جیهانی بردەوە. میسی یەکێکە لە گەورەترین یاریزانەکان ئەگەر گەورەترینیش نەبێت".
کیلیان مباپێ وتیشی:" من ناترسم تا بۆچوونی خۆم دەرببڕم، هالاند وەرزێکی نایابی بەسەر برد، بەڵام ئەمە یەکسان نییە بە قورسایی بردنەوەی مۆندیال، بۆیە میسی شایەنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بوو".