کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان( ئەپیکور) مەرجەکانی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ شەممە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند"ھەرجۆرە زیادکردن و گۆڕانکارییەک لە هەناردەکردنەوەی نەوت پێویستە بە رەزامەندی حکومەتی فێدراڵ، حکومەتی ھەرێم و کۆمپانیا ئەندامەکانی ئەپیکور بێت، ھەروەھا پێویستە دڵنیایی ھەبێت لەبارەی پارەی ھەناردەی رابردوو و داھاتووش، پێویستیشە پارەی فرۆشی نەوتی کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور راستەوخۆ بدرێتە کۆمپانیاکان".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە" پێویستە رێککەوتن و شێوازی ئێستای بازرگانی و ئابووری کۆمپانیا ئەندامەکانی ئەپیکور وەک خۆی بمێنێتەوە".
هەروەها ئەپیکور سەبارەت بە دانوستانەکانی حکومەت عێراق و حکومەتی ھەرێم دەڵێت"" گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی حکومەتی فێدراڵ و حکومەتی ھەرێم بە ھەنگاوێکی گرنگ و ئەرێنی بە ئاڕاستەی دەستپێکردنەوەی بەرھەمھێنان و ھەناردەی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی عیراق - تورکیاوە دەزانێت و پابەندە بە چارەسەرکردنی کێشە ھەڵواسراوەکان".
.