ریاڵ مەدرید بڕیاری لەسەر چەند گرێبەستێک دا

فابریزیۆ ڕۆمانۆ رۆژنامەنووسی ناسراو ئاشکرای دەکات، یانەی ڕیال مەدرید سەرەڕای زۆری پێکانەکان هیچ نیازێکی نییە لە مانگی یەکدا گرێبەست لەگەڵ یاریزانی نوێ بکات.

 بەقسەی ڕۆمانۆ، ڕیال مەدرید لە ئێستاوە پلانی هەیە بۆ هاوینی داهاتوو.  ئێندریک دێت، ئەوان دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی باڵەکان  بکەن و دەزانین ئەوە ئەلفۆنسۆ دەیڤزە لە بایرن میونخ.

‏  سەبارەت بە مباپێ، ئێستا هیچ شتێک یەکلایی نابێتەوە.  لە تۆپی پێدا هەموو شتێک دەتوانێت بگۆڕێت بەڵام لەم قۆناغەی وەرزدا هیچ شتێک یەکلایی نابێتەوە.  یاریزانەکە لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ یەکلایی دەکاتەوە بۆ کوێ دەڕوات.


PM:08:41:19/11/2023