نوێترین زانیاری لەسەر هاتنی ٧٠٠ ملیار دیناری تر لە بەغداوە راگەیەندرا

دکتۆر بڕیار رەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی تشرینی دووەمی٢٠٢٣ لەگەڵ وەزیری دارایی حکومەتی عێراق، لە بارەی دۆخی خراپی موچەخۆرانی هەرێم کۆبوونەوە،و ئاشکرایکرد کە لە ماوەکانی داهاتوودا ئە ٧٠٠ ملیار دینارەی ماوە بۆ هەرێم رەوانە دەکرێت.

د، بڕیار رەشید رایگەیاند" ئەمڕۆ بە مەبەستی بەدواداچوون لە كێشە داراییەكانی حكومەتی هەریمی كوردستان و دواكەوتنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم ،چاومان كەوت بە (تەیف سامی )وەزیری دارایی حكومەتی عێراق، دۆخی خراپی مووچەخۆرانی هەرێممان بۆ ڕوونكردەوە كە بەهۆی بایكۆتی مامۆستایان تەواوی كەرتی پەروەردە و ئاییندەی منداڵ و نەوەكانی داهاتوو لەمەترسییدایە، باسمان لە هەموو ئەو گرفتانە كرد كە بەهۆی بێمووچەیەوە دروستبووە".

وتیشی" وەزیری دارایی پێی راگەیاندین تا ئێستا حكومەتی هەرێم هەماهەنگ نەبووە لەو پابەندیانەی لەسەرێتی و لە ئاشكراكردنی ئەو داتایانەی لایەتی، هەرچـەندە شاندە جیاجیاكانی حكومەتی هەرێم هەموو ئامادەییەكیان پیشاندا بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتن و داواكاریەكانی بەغداد".
 

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو ۷۰۰ ملیارەی ،کەماوە لە ماوەی داهاتوودا دەنێردێت بۆ حکومەتی هەرێم، بەڵام بۆ دوای ئەو قۆناغە جارێکی تر پێویستی بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانە بۆ ئەوەی ئەم قەرزە ۷۰۰ ملیارە بەردەوام بێت.



AM:12:03:22/11/2023