لەوبارەیەوە رێبوار ئه‌وڕه‌حمان ئه‌ندامی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردەوە" له‌سه‌ر داوای نه‌وه‌ی نوێ، محه‌مه‌د شیاع سودانی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیووه كه مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم راسته‌وخۆ له رێگای هه‌ژماری بانكییه‌وه بنێرێت".
رێبوار ئه‌وڕه‌حمان ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی ٥ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به واژۆی (١٢٠) په‌رله‌مانتاری عێراقه‌وه نوسراوێكی راده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه داوایكردبوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم راسته‌وخۆ بخرێته سه‌ر هه‌ژماری بانكی فه‌رمانبه‌ران.