پەتای وەرزی و چۆنیەتی خۆپاراستن و چارەسەرە سروشتی و پزیشكیەكان

پەتای وەرزی جۆرێکی نەخۆشی ڤایرۆسیە و ساڵانە بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما لە وەرزی پایز و زستاندا ڕوو لەبەرزبوونەوە دەکات کە نیشانەکانی بریتین لە (تای بەهێز، ئازاری قورگ و کۆکەی بەهێز، ئازاری ماسولکە  بێهێزی، ماندووبون و سەرئێشە).  

ڕێگاکانی گواستنەوە: 

١- نزیک بوونەوە لە کەسی توشبوو بە تایبەت لە کاتی پژمیندا کە نابێت دووری نێوان کەسی تووش بوو و مرۆڤی ئاسایدا کەمتربێت لە دوو مەتر. 

٢- بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ.

٣- بەکارهێنانی کەرەستەی کەسی توشبوو. 

خۆپاراستن و چارەسەرە سروشتی و پزیشکیەکان

چارەسەرە سروشتیەکان بریتین لە خواردنی ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی وەک (پرتەقاڵ، سێو، سندی)، ئەو میوانە کار لەسەر بەرزبوونەوەی بەرگری لەش دەکەن، خواردنەوەی بڕێکی باش لە ئاو و شلەمەنییەکان، هەروەها خۆشتن بە ئاوی شلەتێن تاوەکو بەرگری لەش بەهێزبێت، خۆشت بپارێزە لە جێگای قەرەبالغ و کەسی توشبوو. 

هەروەها باشترین رێکاری خۆپارێزی کە دژی پەتای وەرزییە بریتییە لە خۆکوتان بە ڤاکسینی دژە ئەنفلەوەنزا و وەرگرتنی دەرمانە ئازار شکێنەکان. 


PM:01:49:23/11/2023