مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی وه‌ڵامی داواكاریه‌كه‌ی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەدەنەوە و دەڵێن" بایكۆت به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ی كاتێكی دیكه و ساڵێكی دیكه بایكۆت نه‌كه‌ینه‌وه".
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە له ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویانكرده‌وه" ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ مامۆستایان و جێبه‌جێكردنی هیچ داواكارییه‌كی مامۆستایان، داوا له مامۆستایانی میلاك و وانه‌بێژ ده‌كات بایكۆت بشكێنن، ئێمه له نوێنه‌رانی مامۆستایانی سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كان، ڕایده‌گه‌یه‌نیین به هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر ماف و داواكارییه‌كانمان ناكه‌ین و تا چاره‌سه‌ڕی ڕیشه‌ی بۆ پرسی مووچه درێژه به بایكۆت ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ده‌ده‌ین".
دەشڵێن" ئێمه ئاواته‌خوازبووین ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده له جیاتی داوای شكاندنی بایكۆت له مامۆستایان، داوای له حكومه‌تی هه‌رێم بكردایه ئه‌و داواكارییانه‌ی مامۆستایان جێبه‌جێ بكات كه جێبه‌جێكردنیان له ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمه ئه‌وانیش، ده‌سپێكردنه‌وه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه، دامه‌زراندنی مامۆستایانی وانه‌بێژ، دیاریكردنی چاره‌نووسی مووچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانمان، دیاریكردنی چاره‌نووسی سێ مووچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ".
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووە، بۆ درێژه‌دان به ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو مامۆستایان ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ده‌به‌نه به‌غدای پایته‌خت و له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌شیان لێره به گوڕێكی دیكه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه، بایكۆتیش به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ی كاتێكی دیكه و ساڵێكی دیكه بایكۆت نه‌كه‌نەوە.
ئەمڕۆ پەروەردەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە مامۆستایانی میلاك و وانەبێژان کرد رۆژی دووشەممە ٢٧ی تشرینی دووەم رووبكەنەوە ناوەندەكانی خوێندن و بایکۆتی دەوام بشکێنن، هەروەها داواشی کرد کە حكومەتی هەرێم بارودۆخەكە لەبەر چاوبگرێت و لە ماوەی نزیك و زوودا داواكارییەكانی مامۆستایان، وانەبێژان و فەرمانبەران قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێبكات.