نوێترین هەڵوێستی پارتی: بەغدا نیەتی خراپە

بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە عێراق رایگەیاند" بەغدا نیەتی خراپە ، رێگە نادەین عێراق وەکو پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ هەرێم بکات، دەبێت پشکی هەرێمی کوردستان رەوانە بکات". 

شوان کەلاری، بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی راگەیاند" بەداخەوە بەغدا نیەتی خراپە و نایانەوێت هەرێمێکی بەهێز هەبێت، هەرچەندە نیەتی حکوومەتی عێراق بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان باشە بەتایبەت سەرۆک وەزیران، بەڵام هەندێک پیلانی ناوخۆ و دەرەکی دژی هەرێمی کوردستان هەیە، ئەگەر نا حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە نیەتێکی ساف و بە ڕاستگۆیی هیچی  بۆ بەغدا نەهێشتۆتەوە بۆ ئەوەی پشکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکرێت، بۆیە حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەواو پابەندبووە و هەرچی پێویست بووە کردوویەتی و ئامادەی  هەر کارێک بووە بۆ پێدانی زانیاری بۆ ئەوەی بەغدا پابەند بێت، بۆیە ئێستا ئەرکی عێراقە پشکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات". 

وتیشی" هیچ کاتێک ڕێگە نادەین وەکو پارێزگا مامەڵە لە گەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت و پێویستە وەکو هەرێمی کوردستان مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، دەکرێت پشکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت و هەرێمی کوردستان و حکوومەت ئامادەن هەرچی زانیاری پێویستە بۆ بەغدا ڕەوانەی بکەن و ڕەوانەش کراوە و هیچ بیانوویەک بۆ عێراق نەماوە پشکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکات". 



PM:08:50:23/11/2023