شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایده‌گه‌یه‌نێت" له دره‌نگانی شه‌وی سبه‌ینێ شه‌ممه‌وه بارانبارین له ناوچه شاخاویه‌كانی دهۆك ده‌ستپێده‌كات کە كاریگه‌ری كه‌متری له ناوچه‌كانی باشوری هه‌رێم ده‌بێت".
ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی، بەیانی ئەمڕۆ هەینی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە" له ئه‌نجامی كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی ساردی جه‌مسه‌ری كه سه‌نته‌ره‌كه‌ی به‌سه‌ر باكوری توركیا و وڵاتانی باكوری و رۆژھه‌ڵاتی ئه‌وروپاوه‌یه، كاریگه‌ری لاوازی له‌سه‌ر ناوچه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، و سبه‌ی شه‌ممه ئاسمانی ھه‌رێم له كاته‌كانی پاش نیوه‌ڕۆدا به زۆری ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه ھه‌ور و له كاته‌كانی دره‌نگانی شه‌ودا بارانی پچر پچر له ناوچه‌شاخاویه‌كانی پارێزگای دھۆك ده‌ستپێده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، له رۆژانی (٢٦ و ٢٧)ی مانگ كاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت و ئاسمانی ھه‌رێم به زۆری بۆ ھه‌وری ته‌واو ده‌گۆرێت، له‌گه‌ڵ بارانی مامناوه‌ند و پچر پچر له ناوچه شاخاوییه‌كاندا و بارانێكی كه‌م بۆ مامناوه‌ند له ھه‌ندێك كات له سه‌نته‌ری پارێزگاكان، پێشبینی ده‌كرێت به گشتی كاریگه‌ری زیاتر له‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كانی پارێزگای دھۆك و ھه‌ولێر ده‌بێت و تا به‌ره‌و باشوری ھه‌رێم بڕۆین كاریگه‌ری به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت.
ئه‌وه‌شی خستەڕوو، پله‌كانی گه‌رما له‌و ماوه‌یه‌دا جێگیر ده‌بن له‌گه‌ڵ نزمبونه‌وه‌یه‌كی كه‌م له ناوچه شاخاوییه‌كاندا، خێرای با له رۆژانی ٢٦ و ٢٧ مامناوه‌ند چالاك ده‌بێت و له نێوان (١٥ - ٣٠)كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌بێت به ئاڕاسته‌ی باشوری رۆژهه‌ڵات.
ئاراس جه‌بار ده‌شڵێت" كاریگه‌ری ئه‌م نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه له‌سه‌ر ناوچه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان لاواز ده‌بێت، به‌ڵام له وڵاتانی باكور و ناوه‌ڕاست و رۆژھه‌ڵاتی ئه‌وروپا و وڵاتی توركیا ھه‌ر له رۆژانی (٢٦ و ٢٧)ی مانگه‌وه شه‌پۆلێكی سه‌رما و به‌سته‌ڵه‌ك و به‌فربارین به‌ڕێژه و كاریگه‌ری جیاواز ئه‌و ناوچانه ده‌گرێته‌وه".