مامۆستایانی ناڕازی پەنا دەبەنە بەر دادگای فیدراڵی


ئەمشەو ٢٤ ی تشرینی دووەم مامۆستایانی ناڕزای رایانگەیاند کە  ڕۆژی یەکشەممە لە دادگای باڵای فیدراڵی دەبن و، بەمەبەستی ڕزگارکردنی مووچەکانیان لەدەست " چەتە و دزەکان".

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئاشکرایان کرد، ڕۆژی یەکشەممە لە دادگای باڵای فیدراڵی دەبن بۆ بەرگریکردن لە ژیان و گوزەرانی هەمووان و ڕزگارکردنی مووچەکانمان لە " دەستی چەتە و دزەکان."

لەو کۆنگرەیەدا ئاماژەیان بۆ ئەوەش کرد کە ڕۆژی دووشەممە لە شەقام دەبن و دەڵێن" ئەو ڕۆژە دەکەنە گەڕانەوەی شکۆ بۆ هەمووان و لووت شکاندنی دەسەڵاتداران".

ئەوەشیان بیری دەسەڵات لە هەرێم هێنایەوە کە لە ١٣ شار و شارۆچکەی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان بەردەوام دەبێت.

دوێنێ ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیاندا بڕیاریاندا ڕۆژی دووشەممە سەرجەم مامۆستایان پابەندی دەوامی فەرمی قوتابخانەکانیان بن و بایکۆت بشکێنن و لەو بارەیەوە راگەیاندنێکیان بڵاوکردەوەو داوایان لە مامۆستایان کرد بەگەڕێنەوە پۆلەکانی خوێندن.



PM:08:09:24/11/2023