بە چەند رێگایەکی سرووشتی توانای سێکسی خۆت بەهێز بکە


لاوازی سێکسی یەکێکە لە باوترێن جۆری نەخۆشی سێکسی کە دووچاری پیاوان دەبێتەوە بە تایبەتی دووای هەڵکشانی تەمەن و تووشبوونیان بە چەندین نەخۆشی تر، چەندان رێگا هەیە بۆ ئاکتیڤکردنی سروشتی توانای سێکسی.

مەزندە دەکرێت ٥٠٪ پیاوان لە نێوان تەمەنی ٤٠-٧٠ دووچاری چەند دەرەجەیەک لە لاوازی سێکسی ببنەوە هەرچەندە مەزەندە دەکرێت ژمارەکە زۆر لەوە زیاتر بێت چونکە لەبەر هۆکاری شەرم زۆرجار پشتگوێ دەخرێت.

پسپۆرانی بواری تەندروستی گەیشتوونەتە ئەوەی کە کێن ئەو کەسانەی کە ئەگەری تووشبوونیان بە لاوازی سێکسی زیاترە :
تەمەن
قەڵەوی
بە کارهێنانی جگەرە و ماددە بێهۆشکەرەکان، نەخۆشی شەکرە و بەرزی فشاری خوێن،دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی.
بەکارهێنانی دەرمان بەتایبەتی دەرمانی بەرزی فشاری خوێن و دەرمانی نەخۆشییە دەروونیەکان.
چارەسەری لاوازی سێکسی بریتییە لە چارەسەرکردنی هۆکارەکانی تووشبوون، گۆڕینی ستایڵی ژیان. 
- بەکارهێنانی دەرمانی تایبەت وە کۆتا ڕێگا بریتیە لە نەشتەرگەری دانانی ئەندامی نێرینەی دەستکرد. 
- گۆڕینی شێوازی ژیان ڕێگایەکی سرووشتی زۆر کاریگەرە بۆ خۆپاراسستن یاخوود چارەسەرکردنی لاوازی سێکسی.
گرنگترین ئەو ریکارانە برییتین لە:

خواردنی تەندووست:

خواردنی خۆراکی هاوسەنگ و هەمەجۆر یارمەتیدەرە بۆ پارێزگاری لە تەندرووستی کرداری سێکسی و کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە لاوازی سێکسی. توێژینەوەیەک لە ساڵی 2017 دەریخستووە کە خواردنی زیاتری میوە و سەوزە مەترسی تووشبوون بە لاوازی سێکسی کەم دەکاتەوە.

وەرزشکردن:

توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە چالاکی جەستەیی لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ پاراستن و باشترکردنی لاوازی سێکسی. بەتایبەتی کاتێک قەڵەوی، ناچالاکی، یان نەخۆشی دڵ هۆکارن بۆ لاوازی سێکسی. چالاکی جەستەیی یارمەتی باشترکردنی تەندروستی بۆرییەکانی خوێن دەدات و فشاری دەروونی کەم دەکاتەوە و ئاستی تێستێسترۆن بەرز دەکاتەوە کە هەموویان یارمەتیدەرن بۆ چارەسەرکردنی لاوازی سێکسی.

چارەسەری کەم خەوی:

نەبوونی خەوی پێویست دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی تێستێسترۆن کە هۆکارێکی سەرەکییە بۆلاوازی سێکسی. کەمی خەو هەروەها پەیوەندی هەیە بە نەخۆشییەکانی پەیوەندیدار بە لاوازی سێکسی وەک شەکرە و بەرزی پەستانی خوێن.

• چارەسەرکردنی قەڵەوی و کێشی زیاد:

لاوازی سێکسی زۆر باوە لەو پیاوانەی کێشیان زیادە، بەتایبەتی کێشی زیاد لە کەمەر یاخوود وورگ. ئەگەرقەڵەویت و تووشی لاوازی سێکسی بوویت ئەوە وەرزشکردن و خۆراکی هاوسەنگ یارمەتیت دەدات کێشت دابەزێنیت و لاوازی سێکسیت باشتر بکات.
کەمکردنەوەی فشاری دەروونی:
فشاری دەروونی، دڵەڕاوکێ و خەمۆکی زۆرجار پەیوەندیان هەیە بە لاوازی سێکسی و هۆکارێکی گرنگن بۆ تووشبوون بە لاوازی سێکسی. توێژینەوەکان دەریانخستووە کە فشاری دەروونی درێژخایەن کاریگەری هەیە لەسەر ئاستی تێستێسترۆن یان دەبێتە هۆی کەمخەوی کە یارمەتیدەرن بۆ لاوازی سێکسی.

وازهێنان لە جگەرەکێشان:

جگەرەکێشان یەکێکی دیکەیە لەو هۆکارانەی کە یارمەتیدەرە بۆ لاوزی سێکسی. جگەرەکێشان زیان بە بۆرییەکانی خوێن دەگەیەنێت و ڕێگری دەکات لەوەی خوێنی پێویست بگاتە ئەندامی نێرینە دەبێتە هۆی لاوازی سێکسی. هەندێک لە زیانەکانی جگەرەکێشان لەوانەیە چارەسەرنەکرێت.لەگەڵ ئەوەشدا،توێژینەوەکان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە وازهێنان لە جگەرەکێشان، بەتایبەتی بۆ پیاوانی خوار تەمەن ٥٠ ساڵ، لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی لاوازی سێکسی.



AM:08:17:25/11/2023