باوەڕ ناکەن کێ پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە دەکات

بریکاری ماورۆ ئیکاردی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی گالاتە سەرای تورکی زانیاری چاوەڕوان نەکراو لەسەر هاتنی ئیکاردی بۆ ریاڵ مەدرید ئاشکرادەکات و  دووپاتی دەکاتەوە کە گفتوگۆ لەگەڵ ڕیال مەدرید هەیە لە ئێستادا تا لە گواستنەوەی زستانەی مانگی یەک پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.

لەسەر گرنگیدانی ڕیال مەدرید بەو یاریزانە بریکاری ماورۆ ئیکاردی دەڵێت : " تا ئێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمی نییە، ئێستا لە مەدریدم و ڕیال مەدرید تا ئێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش نەکردووە، بەڵام لەگەڵ بەرپرسانی ڕیال مەدرید قسە دەکەین لەسەر گرێبەستەکە".

پاش پێکانی ڤینسیۆس و چەند یاریزانێکی تر، ریاڵ مەدرید دەیەوێت هێرشبەرێک بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.


PM:05:12:25/11/2023