سبەی دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر مووچەی فەرمانبەران بڕیار دەدات

بڕیارە سبەی دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر ناردنی راستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆبێتەوە و بڕیار بدات.

دوای ڕەزامەندی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم راستەوخۆ لە بەغداوە، بڕیارە سبەی یەکشەممە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆببێتەوە و بڕیار بدات.

لە هەفتەی ڕابردوودا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە نووسراوێكدا بۆ پەرلەمانی عێراق ڕەزامەندی نیشاندا بۆ ناردنی ڕاستەوخۆی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەو مەرجەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داتای ته‌واو پێشكه‌ش بكات كه‌ ورده‌كارییه‌كانی به‌ ژماره‌ له‌ خۆبگرێت سه‌باره‌ت به‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.

بەگوێرەی زانیارییەكان بەپێی ئەو سكاڵایەی لە دادگای فیدڕاڵی تۆماركراوە لەسەر پێنەدان و دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و جێبەجێ‌ نەكردنی یاسایی بودجە، سبەی یەک شەممە، دادگای فیدراڵیی عێراق کۆدەبێتەوە و داوای نووسراوەکەی سەرۆك وەزیرانیشی کردووە.



PM:06:41:25/11/2023