رێگری لە مامۆستایانی ناڕازی دەکرێت بەرەو بەغدا برۆن

رێگری لە مامۆستایانی ناڕازی دەکرێت کە بەرەو بەغدا برۆن و ژمارەیەکی زۆر لە بازگەکان ماونەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بڕیاربوو دەستەی داکۆکی لە مامۆستایانی ناڕازی بەرەو بەغدا برۆن بۆ یەکلاکردنەوەی کەیسەکەیان و ئەو سکاڵایای دژی سەرۆکی حکومەت و و وەزیری دارایی تۆماریان کردبوو، بەڵام بە بیانووی نەبوونی مۆڵەت بە مامۆستایان رێگە نادەن بچنە بەغدا. 

رێگە نەدانەکە لە کاتێکدایە، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی عێراق و دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی عێراق هەماهەنگی کرابوو، بەڵام دواتر فەرمان بەبازگەکان کراوە رێگری بکەن.

مامۆستاکان کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی یەکیان گرت و وابڕیار بوو کاتژمێر ١١ی  پێش نیوەڕۆ بگەن بە بەغدا، بەڵام هێشتا لە بازگەی چیمەن ماونەتەوە.

ئەو بازگەیە لەلایەن پۆلیسی فیدڕاڵی بەڕێوەدەبرێت.

مامۆستاکان نوێنەرایەتی دەستەی ناڕازی شارەکانی هەرێمی کوردستان بوون، لە سلێمانی، هەڵەبجە، راپەڕین و گەرمیان، ئامانجیان وابوو بچنە بەغدا و لە مەیدانی ئازادی گردببنەوە.



AM:08:51:26/11/2023