ڕەزامەندیی خەرجکردنی دەرماڵەی قوتابییان دەرچووە و دەیان هەزار قوتابیش لێی سوودمەند دەبن.
د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، بە ڕاگەیاند " ڕەزامەندیی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی دەرچووە، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢، بۆ دەرماڵەی قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگا حکوومییەکان و بڕی ٥ ملیار دینار خەرج دەکرێت."
هەروەها دەڵێت" هەموو شتێک بۆ خەرجکردن تەواو بووە و کەوتووەتە سەر زانکۆکان و پێشبینی دەکەین لەم مانگە، یان سەرەتای مانگی داهاتوو خەرجکردنی دەرماڵەكە دەست پێبکات، هەوەها زیاتر لە ١١٣ هەزار قوتابی لە تێكڕای زانکۆ و پەیمانگاکان سوودمەند دەبن".
وتیشی" وەكچۆن ساڵی رابردوو پەیڕەو کرا، بۆ ئەمساڵیش هەر وەک خۆی بەردەوام بێت".
دەرماڵەی قوتابییانی ناوشار مانگانه ٤٠ ههزار دینارە و قوتابییانی دهرهوهی شارەكانیش مانگانه ٦٠ ههزار دیناریان پێ دهدرێت.