هاوسەری فابریگاس لەسەر هەبوونی پەیوەندی میسی لەگەڵ رۆژنامەنووس هاتە دەنگ


دانیێلا سیمان، هاوسەری سیسک فابریگاس و هاوڕێی لیۆنێل مێسی و ئەنتۆنێلای هاوسەری، ڕاستییەکانی ئەو هەواڵەی ڕوونکردەوە کە لەم دواییانەدا بڵاوبووەوە سەبارەت بە خیانەتی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لە هاوسەرەکەی و تێکچوونی ژیانی هاوسەرگیرییان.

 لەم دواییانەدا هەندێک هەواڵ بڵاوبوونەتەوە کە لیۆنێل مێسی تۆمەتبار دەکرێت کە پەیوەندییەکی دیکەی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسێکی ئەرجەنتینیدا دروستکردووە، هەروەها خەریک بوو هاوسەرگیرییەکەی لەگەڵ ئەنتۆنێلا کۆتایی پێبێت.

 لای خۆیەوە دانیێلا سیمان کە نزیکە لە هەریەکە لە میسی و ئەنتۆنێلا، ڕاستی ئەم هەواڵەی ڕوونکردەوە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی: ئەم هەواڵە بێمانایە و هیچ بنەمایەکی لە ڕاستیدا نییە.

 لیۆنێل مێسی زیاتر لە ١٥ ساڵە پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ ئەنتۆنێلای هاوسەری هەیە، ئەو دووانە لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە یەکتریان ناسیوە و خاوەنی سێ منداڵن.

 لەم دواییانەدا هەندێک ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی بڵاوبوونەتەوە کە مێسی پەیوەندییەکی سۆزداری لەگەڵ ڕۆژنامەنووسی ئەرجەنتینی سۆفیا مارتینێز هەیە، بەتایبەتی دوای ئەوەی  ئەرجەنتینییەکە لە ئاهەنگی تۆپی ئاڵتونی ئەم دواییەدا نیگای جیاوازی بۆ ئەو خانمە راگەیاندنکارە کرد.


PM:03:20:26/11/2023