تۆمەتبارێک بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دەستگیر دەکرێت

پۆلیسی سۆران رایگەیاند" کەسێکیان بەناوی خوازراوی شێخ بەرەکات کە بە شێخی تیکتۆک ناسراوە لە چۆمان دەستگیر کردووە".

ئەمڕۆ چوارشەممە٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣  پۆلیسی سۆران لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند" کەسێکیان دەستگیرکردووە کە کۆمەڵێک وێنە و ڤیدیۆی بڵاوکردووەتەوە و قسەی کردووە کە پێچەوانەی ئاداب و نەریتی گشتی بووە، کاردانەوەی خراپی لە ناو کۆمەڵگا دروستکردووە". 

هەروها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە" کەسەکە بەناوی خوازراوی شێخ بەرەکات بە شێخی تیکتۆک ناسراوە لە چۆمان،و داواکاری گشتی هەستاوە بە تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر ئەو کەسە و پۆلیسی چۆمانیش دەستگیریانکردووە".

ئاماژەیان بەوەشداوە کە تۆمەتبار ( ک، س، خ) دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و بە پێی مادەی ٢ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دەستگیرکراوە.



PM:08:44:29/11/2023