ئەمڕۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازی راگەیاندنییەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا داوایان لە مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکاران کردووە، رۆژی یەکشەممە رووبکەنە سلێمانی بە مەبەستی خۆپیشاندانی سەرتاسەری بەرفراوان.
ئەمڕۆ چوارشەممە٢٩ی تشرینی دووەمی٢٠٢٣ فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازی لە راگەیەندراوێکدا رایانگەیاند" رۆژی یەکشەممە ٣/١٢/٢٠٢٣ لەژێر دروشمی هەفتەی ڕووبەڕووبونەوەی فشارەکان و سوپاسی بەڕێوەبەر و یاریدەدەرە بەهەڵوێستەکان گەورەترین خۆپیشاندانی سەرتاسەریی، بە ئامادەبوونی مامۆستایان و فەرمانبەرانی شارو شارۆچکەکانی دیکە، لە سلێمانی سازئەکەین".
هەروەها رایانگەیاندووە" داوا لە مامۆستایانی بوێر، خوێندکاران، موچەخۆران ،کاسبکاران و گشت چین وتوێژەکان ئەکەین، کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی، لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا ئامادەبن، بۆئەوەی ناڕەزایەتییەکی فراوان و کەموێنە، دژ بەفشارە نوێیەکانی دەسەڵات، ئەنجامبدەین".