"تا ئێستا نەخۆشخانەکەی رەبیعە لەژێر دەستی داعشدایە"

هێزی پێشمەرگە لە دوێنێوە کۆنترۆڵی ناوچەیەکی بەرفراوانی لە دەوربەری زومارو رەبیعە کردووە، بەڵام تا ئێستا نەخۆشخانەی شارەکە داعشی تیایە.

ئەفسەرێکی باڵا لەهێزی پێشمەرگەی کوردستان بە سپی میدیای راگەیاند " لە نیوەڕۆی دوێنێوە ٣٠ ئەیلول هێزی پێشمەرگە کۆنترۆڵی هەموو ناوچەی زومارو مەحمودیە و سعودیەو چلبارات و شارۆچکەی ستراتیژی تەلکۆچەر( ئەلرەبیعەی) کردووە، بەڵام ناو نەخۆشخانەیەک ماوە لە ناو شارۆچکەی ئەلرەبیعەدا کە تا ئێستا کۆنترۆڵنەکراوە".

سەرچاوەکەی هێزی پێشمەرگە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەو نەخۆشاخانەیە دەکەوێت ناو شارۆچکەکەوەو ژمارەیەک داعش کە نزیکی ١٠ چەکدار دەبن خۆیان تێدا حەشارداوە.

سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی ئەو نەخۆشخانەیە سەرچاوەکەی سپی باسی لەوە کرد فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگە لە دوێنێوە بۆردومانی دەکەن و " رەنگە ئەمرۆ کۆنترۆڵی بکەین".

ئەو وتی" پێشمەرگە بۆیە پێشرەوی ناکەتە ناوی، رەنگە بۆمب رێژکرابێت".
    



AM:10:58:01/10/2014