لە کەرکوک بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بۆردوومانى حەشدی شەعبی کرا

لە سنووری پارێزگای كەركوك بە فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان بنكەكانی حەشدی شەعبی بۆردومانکرا و قوربانی لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئەمشەو یەکشەممە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە سنووری قەزای دووبز سەر بە پارێزگای کەرکوک فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بارەگایەکی لیوای (٤٠)ی هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆردومانکرا. 

هەروەها ماڵپەڕی مەعلومە کە نزیكە لە حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە" هێرشەکە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە ئەنجام دراوە و پێنج چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و سێ چەکداری دیکەش بریندار بوون". 

تا ئێستا لایەنە فەرمییەکانی حکومەتى عێراق و وەزارەتى بەرگری ئەمریکا هیچ ڕاگەیەندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە. 


PM:10:00:03/12/2023