دەزگای لوتکە: كۆچكردن بەرەو كەناراوەكانی یۆنان ڕوو لە هەڵکشانە

دەزگای لوتكە رایدەگەیەنێت" کۆچکردن بە کەنارە ئاوییەکانی یۆنان بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە". 

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند" لە ماوەی ئەمساڵدا چوونی كۆچبەران بۆ دوورگەكانی یۆنان بەراورد بە ساڵی رابردوو بەڕێژەی (٢٥٤.٧%) زیادیكردووە". 

ڕاشیگەیاندووە" تەنها لە پێنج مانگی ڕابردوودا زیاتر لە (١٤) هەزار کەس، بە توندوتیژی لە دەریای ئیجە لە لایەن دەسەڵاتدارانی یۆنان گەڕێندراونەتەوە بۆ تورکیا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە مانگی رابردوودا (٧٠) حاڵەتی پاڵنان و گەڕاندنەوەی نایاسایی لە دەریای ئیجە تۆماركراوە كە لەلایەن پاسەوانی کەناراوەکانی هێلینیکەوە ئەنجامدراوە، هەروەها دوو هەزار و ٦٢ كەس لە منداڵ، ژن و پیاو، مافی پەنابەرییان لێزەوتکراوە و مافە مرۆییەکانیان لەلایەن یۆنانیەکانەوە پێشێلکراوە.


PM:10:01:04/12/2023