بێلینگهام چی دەکرد ئەگەر یاریزانی تۆپی پێ نەبوایە؟

جود بێلینگهامی ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید پاش بردنەوەی خەڵاتی گۆڵدن بۆی کە بە باشترین یاریزانی لاوی جیهان،دەدرێت، چەندین نهێنی ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت واین رۆنی کاریگەری زۆری لەسەر هەبووە.

بێلینگهام دەڵێت : "سوپاس بۆ بانگهێشتنامەکە و خەڵاتەکە، شانازییەکی گەورەیە کە لێرەم کە زۆر ئەفسانە تێیدا تێپەڕیون، من زۆر بەختەوەرم لەگەڵ هەموو ئەو شتانەی کە بەسەرمدا تێپەڕیوە گوێبیستی کاردانەوە نایابەکانی جیهان بەرامبەر بە من زۆر خۆشە، بۆ ئەوەی باشترین یاریزانی جیهان بیت، پێویست ناکات تەنها یارییەکی باش بکەیت و گۆڵ تۆمار بکەیت، بەڵکو دەبێت یارمەتی تیپەکەش بدەیت.

 بێلینگهام دەشڵێت:" ڕیال مەدرید باشترین تیپی جیهانە، چاوەڕوانی و فشارەکان دەگەنە ئەوپەڕی خۆیان لە هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ، زۆر سوپاسگوزارم و چێژ لە هەموو ڕۆژێک وەردەگرم کە پێیدا  تێدەپەڕم هەموو ئەو یاریزانانەی یارییان لەگەڵ دەکەم یاریزانی گرنگن و لیستێکی زۆر درێژم هەیە لەو یاریزانانەی کە بە نمونە دەزانم”.

 لەکۆتایدا دەڵێت: "واین ڕۆنی ئەو کەسەیە کە کاریگەری زۆری لەسەر من هەبووە،زۆر بەختەوەرم کە یاری تۆپی پێ دەکەم، ئەگەر ئەوە نەبوایە ئێستا لە زانکۆ دەمخوێند،من سوپاسگوزاری خێزانەکەمم چونکە هەر لە گەنجیەوە بەهاکانی ئەم وەرزشەیان لە مندا چاند، ئەگەر تۆپی پێ نەبوایە هەمان کەس نەدەبووم".



PM:11:10:04/12/2023