توركیا سنوری ناحیه‌ی بامه‌ڕنێی بۆردومانكرد
هاوڵاتیێك بەسەختی بریندار دەبێت

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە دەوڵەتی تورکیابە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان نزیك سەنتەری ناحیەی بامەرنێی سنووری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد.

بەپێ زانیاریەکانی پەیامنێری ماڵپەڕی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە چیای مەتین نزیك سەنتەری ناحیەی بامەرنێی بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە هاوڵاتیێك کە شوانی مەڕۆماڵات بووە بە سەختی بریندار بوو. 

ناحیەی بامەرنێ دەکەوێتە رۆژئاوای قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك زیاتر لە (٢٠) ساڵ دەبێت فڕۆکەخانەی بامەرنێ بارەگایەکی سوپای تورکیا لێیە.


AM:10:18:05/12/2023