ئەم پەتایەی ئێستا هەیە بەشێکە لە کۆڕۆنای گۆڕاوی نوێ و مەترسییەکانی بزانە

ئایا ئەم پەتایەی ئێستا هەیە کۆڕۆنایە؟نیشانەکانی چین؟مەترسی هەیە؟ڤاکسین کاریگەری هەیە؟ سەرخێڵ ئاراز پسپۆڕی تەندروستی گشتی له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ته‌واوی ئه‌م پرسیارانه‌ ده‌داته‌وه‌.

سەرخێڵ ئاراز پسپۆڕی تەندروستی گشتی ڕایگەیاند"بەرز بونەوەی توشبون بە پەتای وەرزی شتێکی ئاسای وچاوەڕوانکراوە و ساڵانە بەھۆی گۆڕانکاری کەش و ھەوا ڕوودەدات، نیشانەکانی ئازارو تاو بێھێزی و کۆکە، بەڵام ئەم پەتایەی ئێستا لەئارادایەو نیشانەکانی ھەمان نیشانەی پەتای وەرزیە بەشێکە لە کۆڕۆنای گۆڕاوی نویی کە بەجۆری نوێی (BA2.86) ناسراوە پێی دەوتریت(پڕۆلا)(Pirola) بەپێی ڕاگەیاندنی ناوەندی کۆنتڕڵکردنی نەخۆشیەکان (#CDC)، بە پێی ئەوڕاگەیاندنەی ئەو ناوەندە ئەمە شێوازێکی تری گۆراوی کۆرنایە کە بەشێک لە نیشانەکانی جیاوازترە، بەتایبەت لەوکاتەی نیشانەی تەڕبونی لوت (ھەڵامەت) لەم جۆرە نوێی کۆڕونای پیرۆلا دا هەیە.

نیشانەکانی پەتای کۆڕۆنای گۆڕاو بریتیە لە:-

١- سەر ئێشەی بەردەوام
٢- بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش واتە تا
٣-لەرز
٤- ئازاری جومگەکان
٥-بێھێزی 
٦-سوربونەوەی قورگ و هەڵئاوسان
٧- قورگ ئێشە
٨-کۆکەی بەردەوام
٩-نەمانی هەستی بۆن   و تامکردن
١٠-هەناسەتەنگی
١١-شەکەتی

نیشانەکانی كۆرۆنای گۆراو توند و بەهێزە ماوەی ۷ بۆ ۱٤ رۆژ دەخایەنیت، بەڵام ئەوەی جێگەی دڵخۆشیە داخڵ بون بەنەخۆشخانە کەمە و مەترسی  گیان لەدەستدانی کەسی توشبوو نیە و تۆمار نەکراوە .

ئەم نیشانانە لە کەسێک بۆ کەسێکی تر بەھۆکاری تەمەن و کاریگەری ئاستی بەرگری لەشی مرۆڤەکان دەگۆڕێت، بەڵام بەرکەوتن ھۆکاری خێرا بڵاوبونەوەی ئەم ڤایرۆسەیە پێویستە لەکاتی دەرکەوتنی نیشانە لەلایەن پزیشکەوە چارەسەری پێویستی بۆ بنوسرێت و لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکاندا پێویستە خۆپارێزی بکرێت.

پێویست بە پشکنینی سواب ناکات ئەوەی لەڕێگەی لوتەوە ئەنجام دەدرێت، بەڵام لەکاتی هەبونی نیشانەی توند باشترە پشکنینی هەوکردنی خوێن و تیشک بۆ سیەکان بگیریت و ڕێژەی ئۆکسجین تۆماربکریت تەنها بۆ حاڵەتە توندەکان و ئەوکەسانەی تەنگەنەفەسن.

چارەسەر: 

١-بەکارھێنانی ئەو میوانەی سەرچاوەی بەھێزی ڤیتامین (سی) ئاستی بەرگری لەش بەرامبەر نەخۆشیە پەتاگەریەکان زیاد دەکات.
٢-پشودان و فێنکردنەوەی کەسی توشبوو یاخود زوو زوو شتنی دەموچاو کارگەری باشی ھەیە لەسەر دابەزینی پلەی گەرمی لەشی نەخۆشەکە.
٣-بەکارھێنانی دژە بەکتریاکان بۆ ئەو نەخۆشانەی قورگ ئیشەو ھەوکردنی قورگ و کۆکەیان ھەیە لە ژێر ڕێنمای و چاودێری پزیشکدا چونکە بەکارھێنانی چارەسەر بێ ڕێنمای پزیشک.کاریگەری مەترسی دەبێت لەسەر نەخۆش و ڕەنگە.ببێتە ھۆکاری خراپتربونی تەندروستی نەخۆشەکە.
٤-ئەنجامدانی غەرغەرەیناو دەم و قورگ ڕۆژانە ٤_٦ جار.
وەرگرتنی ژەمە ڤاکسینی کۆڕۆنا بەشێوەی( booster)بوستەر کاریگەری باشی دەبیت بۆ ڕێگری و کەمبونەوەی  توشبون بەم جۆرەنوێیەی ڤایرۆسەکە.


PM:04:48:05/12/2023