جارێکی تر هێرشکردنە سەر بنەکانی ئەمریکا لە عێراق دەستپێدەکاتەوە

مقاومەی ئیسلامی لە دوو کاتی جیاوازدا ڕایگەیاند کە هێرشیان کردۆتە سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر و سەربازگەی عین السد لە ئەنبار.

میدیاکانی مقاومەی ئیسلامی ڕایانگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە هێرشێکی ئاسمانیان لە ڕێگای درۆنەوە کردۆتە سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە شارۆچکەی هەریر، کە دەکەویتە سنوری پارێزگای هەولێر ئەو میدیایە باس لەوە دەکات کە ئامانجەکانیان بە تەوەوی پێکاوە، ئەو هێزانە بەیانی ئەمڕۆش ڕایانگەیاند کە لە رێگای درۆنەوە هێرشیانکردۆتە سەر بنکەی سەربازی عین السد لە پارێزگای ئەنبار.

ئەم هێرشانەش لە لایەن مقاومەی ئیسلامیەوە وەک پەرچەکردارێک ناوزەدەی دەکەن بەرامبەر ئەو هێرشانەی ئیسرائیل دەیکاتە سەر فەڵەستینەکان.  

تا ئێستا حکومەتی عێراق وهەرێم هیچ ڕاگەیاندنێکیان لە بارەی ئەو هێرشانەوە بڵاونەکردۆتەوە.

ئەمرۆ میدیا ئێراقییەکان ئاگربەستێکی دە ڕۆژی لە نێوان ئەمریکا و مقاومەی ئیسلامیدا ئەنجامدراوە، بەڵام ئەم هێرشانە سەرەتایەکە بۆ دەستپێکردنەوەی سەڕی نیوان ئەو دوو لایەنە.



PM:05:33:06/12/2023