ژنێک بەدەستی هاوسەرەکەی کوژرا

لە سلێمانی پیاوێک دوای دوو ساڵ لە هاوسەرگیری هاوسەرەکەی خۆی بە چەقۆ کوشت.

ئەمشەو لە گەڕەکی بەکرەجۆی سلێمانی، دوای درووستبوونی کێشە لە نێوان ژن و پیاوێک کە هاوسەری یەکتربوونە، پیاوەکە بە چەقۆ خێزانەکەی دەکوژێت.

دوای رووداوەکە ژنەکە گەیاندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی زۆری خوێن لەبەر چوون و لە کاتی نەشتەرگەری، گیانی لەدەستداوە، بە پێی زانیارییەکان ژنەکە تەمەنی ٢٣ ساڵانە و هاوسەرەکەی خۆی رادەستی پۆلیس کردووە و دانی بە تاوانەی ناوە.

ئێستا تەرمی ئافرەتەکە لە پزیشکی دادی سلێمانییە و پۆلیسی بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە.



PM:11:18:06/12/2023