ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٧٥ دۆلار و ٦٥ سەنتە، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٤ دۆلار و ٥ سەنت بوو.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی گەیشتە ٧٥ دۆلار و ٤٨ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٦ دۆلار و ٣٢ سەنت بوو.
چاودێران گۆڕانکاری لە نرخی نەوت دەگەڕێننەوە بۆ بارگرژی سیاسی و سەربازی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستینییەکانەوە هاتۆتە ئاراوە.