ژنێکی کورد لەسەر ئاستی جیهان خەڵاتی سەنتەری جنێڤی بۆ مافەکانی مرۆڤ بردەوە

ژنە چالاکوانێکی کوردی بواری ژینگە لەسەر ئاستی جیهان بووە براوەی خەڵاتی سەنتەری جنێڤ بۆ مافەکانی مرۆڤ. 

هێرۆ ئەحمەد بەڕێوەبەری ڕێکخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگە و مافەکانی ژنان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند" یەکێک بوم لە براوەکانی خەڵاتی (ژنانی پاڵەوانی مافەکانی ژینگە بۆ ساڵی ٢٠٢٣) کە لەلایەن سەنتەری جنیڤ بۆ مافەکانی مرۆڤ پێم بەخشرا". 

هەموو ساڵێک لە ١٠ی کانوونی دووەمدا ڕۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ لە یادی پەسەندکردنی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ لە ساڵی ١٩٤٨ لەلایەن کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەڕێوەدەچێت. 

لە ساڵی ٢٠٢١ سەنتەری جنێڤ خەڵاتی دانپێدانانی مافی مرۆڤی (HRRA) بۆ یادکردنەوەی ئەو بۆنەیە دامەزراند لە ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤدا، خەڵاتەکان ڕێزلێنانێکە بۆ هەوڵە ماندوو نەناسەکانی ئەو تاکانەی کە کاردەکەن بۆبەرەوپێشبردن و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهاندا.


PM:11:02:09/12/2023